پنتاگۆن: به‌شداریی له‌دروستكردنی‌ ناوچه‌ی‌ ئارامدا ناكه‌ین
  2019-10-18       2001       
وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریگا -پنتاگۆن- جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان به‌شداریی له‌دروستكردنی‌ ناوچه‌ی‌ ئارامدا ناكه‌ن له‌سنوری‌ نێوان توركیاو سوریا.

ئاوێنه‌: مارك ئیسبر، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا به‌شداریی له‌دروستكردنی‌ ناوچه‌ی‌ ئارامدا ناكه‌ن كه‌ ئه‌نكه‌ره‌ به‌نیازه‌ له‌سنوری‌ نێوان توركیاو سوریا دروستیبكات.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ سوپای‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كشانه‌وه‌ی‌ له‌باكورو رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا قۆناغ به‌قۆناغ.

مارك ئیسبر ده‌ڵێت، "وه‌زیری‌ به‌رگری‌ توركیام ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی‌ ئاگربه‌ست‌و ڕێككه‌وتنی‌ ئه‌مریكا - توركیا ببن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×