حەریری‌ ماوه‌یه‌كی‌ كاتیی ده‌داته‌ هاوپەیمانەکانی‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ پڕۆژەی چاکسازیی
  2019-10-18       778       
سەعد حەریری‌
سەعد حەریری‌، سەرۆک وەزیرانی‌ لوبنان ماوه‌یه‌كی‌ كاتیی 72 کاتژمێریی‌ ده‌داتە هاوپەیمانەکانی‌ لەحکومەت به‌مه‌به‌ستی‌ رزگاربون لەقەیران‌و ئاڵۆزییەکانی‌ وڵاتەکەی‌‌و پێشكه‌شكردنی‌ پڕۆژەی چاکسازیی.

ئاوێنه‌: سەعد حەریری‌ له‌لێدوانێكی‌ ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی‌ بەقۆناغێکی‌ قورسدا تێده‌پەڕبێت کە لەرابردودا وێنەی‌ نەبووە. وتیشی‌، لایەنەکانی‌ بەشدار لەحکومەت کێشەو گرفتیان بۆ دروستکردووە بۆ ئەنجامدانی‌ چاکسازیی‌.

سەرۆک وەزیرانی‌ لوبنان ماوه‌ی 72 کاتژمێریی‌ دیاریكردووه‌ له‌به‌رده‌م هاوپەیمانەکانی‌ لەحکومەت به‌مه‌به‌ستی‌ رزگاربون لەقەیران‌و ئاڵۆزییەکانی‌ وڵاتەکەی‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ڵوێستی‌ دیكه‌ی‌ ده‌بێت. 

ماوەی دو رۆژە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی سەرتاسەری لوبنانی گرتۆتەوە، زۆربەی دامودەزگاکانی حکومەت لەکارکەوتون، زۆربەی شەقامەکانی بەیروت‌و تەرابلوس بەهۆی ئاگرکردنەوەی خۆپیشاندەرانەوە داخراون‌و چەندین کەس کوژراوو برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×