سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رایگه‌یاند؛ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌كات.
ئاوێنه: سه‌فین دزه‌یی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به
میدیاكانی پارتی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر داهاتی حكومه‌ت جێگیر بێت ئه‌وا كابینه‌ی نوێی
پڕۆژه یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.
به‌پێی قسه‌ی سه‌فین دزه‌یی ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌ی
ئێستای حكومه‌ت پڕۆژه یاسای بودجه له‌خۆناگرێت.
چوار ساڵی رابردوو پرۆژە یاسای بودجە ره‌وانه‌ی پەرلەمانی
کوردستان نه‌كراوه، بەڵام ئێستا دوای ئەوەی بەغدا بودجەی پەسەندکرد به‌پێی قسه‌ی
رێواز فایه‌ق، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه
بۆ نه‌ناردنی پرۆژه‌كه بۆ په‌رله‌مان.
رێواز فایه‌ق هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه "کابینەی
هەشت فریای ئەو پرۆژە یاسایە ناکەوێت".