توركیا كوژرانی سەربازێكی راگەیاند
  2019-10-19       760       

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكرد، لەسەر سنوری وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران سەربازێكی وڵاتەكەی كوژراوە لەگەڵ برینداربونی دوانی دیكە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، لە ناوچەی "چاڵدێران"ی سنوریی لەگەڵ ئێران سەر بەشاری وان، دەوریەیەكی هێزەكانی سوپای توركیا روبەڕوی هێرش بونەتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا سەربازێك كوژراوە لەگەڵ "بریندار بونی دوانی دیكە كە برینەكانیان قورس نییە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×