ئاراس فه‌تاح
ترامپ بڕوای وایه
كه "چاره‌سه‌ری كۆتایی" بۆ پرسی كورد‌و "كێشه‌ی 200 ساڵه"ی
تورك له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له‌دا دۆزیوه‌ته‌وه، وه‌كو خۆی له دواتویتیدا ده‌ڵێت. ئه‌م
"چاره‌سه‌ره كۆتایی"یه له میكانیزم و جه‌وهه‌ردا هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ
زاراوه‌ی "Endlösung دواچاره‌سه‌ر"ی
هیتله‌ر نییه بۆ پرسی جوو له ئه‌ڵمانیا. ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌هه‌كومی
جیاوازه ئه‌وه‌یه كه هیتله‌ر وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی ئایدیۆلۆژیی ده‌یویست جوویه‌ك
له دونیادا نه‌هێڵێت، ترامپ و ئه‌ردۆگانیش له ڕێگای دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و
دامه‌زراندنی ئاشتییه‌وه، نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی چاره‌سه‌ری هێمنانه‌یان بۆ پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی
داناوه.
ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه‌ی
نێوان ترامپ و ئه‌ردۆگان "چاره‌سه‌ری كۆتایی"ه، چونكه له‌هه‌ناوی خۆیدا
هه‌ڵگری هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی پیاده‌كردنی ستراتیژی پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی میلله‌تێكه
به‌ناوی پاراستنی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تێكی كۆلۆنیالیی هه‌رێمیی له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا. ئه‌م "سه‌رۆكه رائیع"ه كه ترامپ ئه‌ردۆگانی پێ ناودێڕكردووه،
له‌و چركەساتانه‌ی كه ئیمزای چاره‌سه‌ری كۆتایی پرسی كوردی له‌گه‌ڵدا كرد،
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆناڵ تاوانی جه‌نگ پیاده‌كراوه‌و هاوكات UNیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له پرسی پیاده‌كردنی
تاوانی جه‌نگ. میدیاكانیش باس له به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆڕی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی ترامپ
له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان و له‌شكره ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كه‌ی له رۆژئاوادا به‌ناوی
دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و چه‌كداماڵینه‌وه ده‌یكات، پیاده‌كردنی سیناریۆی ئه‌و
مۆدێله‌یه له فیلمی ئه‌كشن كه هه‌ندێ سه‌رمایه‌دار به‌رامبه‌ر به به‌خشینی هه‌ندێك
پاره، له‌ناو جوگرافیایه‌كی نادیار یان له ناشوێنێكدا ئاره‌زووه سادییه‌كانی
كوشتن‌یان تێرده‌كه‌ن. له‌و سیناریۆیایانه‌دا چه‌ند به‌شه‌رێك له ناشوێنێكدا به‌ڕه‌ڵاده‌كرێن،
پاشان بكوژه‌كان به‌كاوه‌خۆ ده‌ستده‌كه‌ن به پرۆسه‌ی ڕاوكردنیان به ئامێری چاودێرییكردن
و به‌كارهێنانی قه‌ناس و چه‌كی پێشكه‌وتوو. ئه‌م مرۆڤانه‌ی كه ده‌خرێنه ناو ئه‌م
گه‌مه‌ی كوشتنه‌وه، جگه له هه‌ڵهاتن و ڕاكردن له كوشتن و مردن، هیچ چه‌كێكیان
پێنییه بۆ به‌رگرییكردن له‌خۆیان.
ئه‌وه‌ی ترامپ
له‌م رێككه‌وتنه‌دا كردوویه‌تی، پێشكه‌شكردنی رۆژئاوایه وه‌ك ناشوێنێك به ئه‌ردۆگان،
بۆئه‌وه‌ی له‌شكره سادییه‌كه‌ی به ئاره‌زووی خۆی ڕاوی ئینسانگه‌لێكی مه‌ده‌نیی
وه‌ك "هۆمۆساكه‌ر" تێدابكه‌ن كه تاكه تاوانێكیان كوردبوون و خه‌ونبینیه
به ژیانێكی پڕكه‌رامه‌ت و ئازاده‌وه.
ئه‌وه‌ی ترامپ
له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا ئیمزایكرد، له داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ده‌چێت بۆ پیاده‌كردنی
"چاره‌سه‌ری كۆتایی" پرسی كوردانی رۆژئاوا، له‌لایه‌ن دووهه‌م گه‌وره له‌شكری
ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ناتۆوه.