كەشناسی هەرێم: نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت
  2019-10-19       537       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەواری ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی راگەیاندو دەشڵێت، لەهەردو رۆژەكەدا نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان هەوری دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕپچڕ كە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایەو كاریگەرییەكەی لەناوچە شاخاوییەكان زیاترە. 

بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 31 پلە، لە سلێمانی 31 پلە، لە دهۆك 29 پلەو لە كەركوك 34 پلە دەبێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسی سبەی بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 31 پلە، لە سلێمانی 30 پلە، لە دهۆك 30 پلەو لە كەركوك 33 پلە دەبێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×