وێڕای سزاكانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، میكانیزمێكی نوێیان بۆ ئاسانكاریی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران
راگه‌یاند، ده‌شڵێن؛ میكانیزمه‌كه نیشانه‌ی پابه‌ندبونیانه به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی
ساڵی 2015ه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاوێنه: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایانگه‌یاند له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پارێزگاریكردن له رێككه‌تننامه‌ی
ئه‌تۆمی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ئه‌و
میكانیزمه بۆ ئاسانكاریی بازرگانی ره‌وا له‌گه‌ڵ ئێران راده‌گه‌یه‌نن.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی ره‌هه‌نده
ئابورییه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران به‌نده به‌وه‌ی كه ئێران
سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی له‌بواری ئه‌تۆمی له‌وانه‌ش هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئاژانسی
نێوده‌وڵه‌تی وزه به‌ڕێته‌سه‌ر.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه میكانیزمه‌كه له‌سه‌ره‌تادا به سه‌رنج خستنه سه‌ر
كه‌رته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانی ئێرانییه‌كان له‌وانه كه‌رتی ده‌رمان و پێداویستییه
پزیشكییه‌كان و خۆراك، به‌رگری له ئاڵوگۆڕی بازرگانی ره‌وای ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ
ئێران ده‌كات.
لای خۆیشییه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازی
له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌و سێ وڵاته‌ی ئه‌وروپا كرد، ئه‌وه‌شی به هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ
جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبونه‌كان ناوبرد.