ڤیدیۆ.. چەند بریندارێك لەنەخۆشخانەی حەسەكە: توركیا بە فۆسفۆڕ بۆردومانی كردین
  2019-10-19       813       

چەند هاوڵاتییەكی مەدەنی بریندار لە نەخۆشخانەی حەسەكە دەڵێن، لەلایەن سوپای توركیاوە بە چەكی نائاسایی بۆردومان كراون، ئەوەش پاڵپستی گومانەكان دەكات لەسەر بەكارهێنانی چەكی فوسفۆڕی سپی لەلایەن ئەو وڵاتەوە لە هێرشەكەیدا بۆ سەر باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.

ئاوێنە: ئەو بریندارە مەدەنیانە كە لەئێستادا لە نەخۆشخانەی شەعب لە شاری حەسەكە-ی رۆژئاوای كوردستان چارەسەر وەردەگرن، بە ئاژانسی هاوار نیوز-یان راگەیاندوە، توركیا بە چەكی فۆسفۆڕ بۆردومانی كردون و ئەوەش توشی سوتانی جەستەی كردون.

یەكێك لەو بریندارانە بە ناوی "سیپان"، ئەمڕۆ هەینی، بە هاوار نیوزی راگەیاندوە"جۆری چەكەكە فۆسفۆڕ بوە".

سیپان كە بەشێكی زۆری جەستەی سوتاوە، وتویەتی"چەند هاوڵاتییەكی مەدەنی وێڕای ئەوەی سەدان پێ لە منەوە دور بون بەڵام ئەوانیش لە بۆردومانەكەدا بریندار بون و جەستەیان سوتاوە."

بریندارێكی دیكە كە جەستەی سوتاوە، باسی لەوە كردوە كاتێك بەرەو گوندی "عالیە" لەناوچەی رۆژئاوای تەلتەمر رۆیشتون روبەڕوی بۆردومان بونەتەوە.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×