2019-10-19   452     
ھۆڵەندا مانەوەی سەربازیی لە عێراق درێژكردەوە و لە مەشق و راھێنانی پێشمەرگەش بەردەوام دەبێت.
ئاوێنه: لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ئاشکرای کرد، ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تا کۆتاییی ساڵی 2021 درێژ کردەوە و لە مەشق و راھێنانیش بە پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام دەبێت.
هۆڵەندا 60 سەربازی لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و ٢٠ سەربازی دیکەشییان لە نێو نێردەی هێزەکانی ناتۆدا هەن، کە ئەرکییان راهێنان و مەشق کردنە بە سوپای عێراق و پێشمەرگە.
لە دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و دەستبەسەرداگرتنی چەکی پێشکەوتووی سوپای عێراق، هێزەکانی پێشمەرگە دووچاری کەمی چەکی پێشکەتوو بوونەوە، بەڵام وڵاتانی هاوپەیمان هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد و تاکوو ئێستاش بەشێکیان لەو خزمەتە بەردەوامن.