ترەمپ: پیویستە لیگەڕێین کورد و تورکەکان وەک دوو منداڵ شەڕبکەن
  2019-10-19       859       
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ''پێویست بوو کوردەکان و تورکەکان وەک منداڵ لەباخچەی قوتابخانەکەدا شەڕ بکەن، بەڵام دوایی من هاتم رزگارم کردن''. 

ئاوێنه‌: سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ  باسی لەوە کرد کە شاندی ئەمریکا و تورکیا ڕازی بوون بەوەی کە ئاگربەست ئەنجام بدەن لە باکوری سوریا لەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکانن. هەروەها ترەمپ وتی ''پێویستبوو لێیان گەڕێین وەک دوو منداڵ لەباخچەی قوتابخانەکە شەڕبکەن'', پێویستە بوو تۆزێک شەڕبکرێت,هەردووکیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک شەڕیانکرد و زۆر قورس بوون لەسەریەک.

بەپێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی هێرشە سەربازیەکەی تورکیا بۆ سەر سوریا نزیکەی ٥٠٠ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوا و ٣٠٠ هەزارکەسیش ماڵەکانیان جیهێشتوە و ئاوارە بوون.

ترەمپ لە دریژەی قساکانیدا وتی ''یەک دڵۆپ خوێنی ئەمریکیەک نەڕژاوە، ئێمە چوینە ئەوێ داوامان کرد بۆ ئەوەی جەنگ ڕاگرن، کوردەکان زۆر سەرسوڕهێنەر بوون، ترەمپ لەبارەی داعشەکانەوە وتی کە ئەوان بەردەوامدەبن لەوەی کە لە زیندانەکان بیانهێڵینەوە، تورکیا دەبێت بەردەوامی بدات بە شەڕی دژی داعش لەناوچەکە و ڕێگری بکات لەوەی سەرهەڵبدەنەوە''.

لەدوای ئەوەی کۆشکی سپی کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکای لە سوریا ڕاگەیاند سەرۆک ترەمپ لەلایەن هاوڵاتیانی وڵاتەکەی خۆیەوە رەخنەی توندی لێگیرا چ لەلایەن کۆماریەکان و چ لەلایەن دیموکراتەکانەوە. بڕێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا وتی کاتێک ترەمپ وتی ''کوردەکان و تورکەکان وەک دوو منداڵ شەڕیان دەکرد بەڕاستی قسەیەکی شەرمەزارانە بوو''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×