2019-10-19   3071     
ئاراس فه‌تاح
به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه سوریی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌كداره به‌كرێگیراوه هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه، زیاتر له 500 كه‌س كوژراون و 300,000 هه‌زار كه‌سیش ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون. رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ له دواڕاپۆرتی خۆیدا له‌شكری توركی و چه‌كداره به‌كرێگیراوه‌كانی، به تاوانی جه‌نگ، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و هێرشی نایاسایی تۆمه‌تبار ده‌كات.
له‌دوێنێ شه‌وه‌وه ڤیدیۆ و وێنه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆریی دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی و منداڵان له سەرێ کانی کە لە خەستەخانەکانی حەسەکەدان، بڵاوكراوه‌ته‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و منداڵ و خه‌ڵكه مه‌ده‌نییه بریندارانه كه له خه‌سته‌خانه‌ی حه‌سه‌كه‌دا چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌كرێت، ته‌نها وامان لێناكات نه‌فره‌ت له هه‌موو ئایدیۆلۆژیایه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستیی و جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژییه‌ك بكه‌ین، به‌ڵكو له پشت ئه‌و هاواره‌وه ده‌بێت هه‌مووان، به‌تایبه‌ت پزیشكان و یاساناسان له هه‌رێمی كوردستان داوای هێنانی هه‌رچی زووتری ئه‌و بریندارانه بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و تۆماركردن و ڕاپۆرتكردنی ئه‌و تاوانی جه‌نگه بۆ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له ئێستادا هه‌م وێنه و هه‌م ڤیدیۆ و هه‌م خودی قوربانییه‌كانمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له فۆسفۆڕبارانكردنی ڕۆژئاوا‌دا هه‌مان رۆڵی ئینسانیی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌كاتی كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا بگێڕێت و سنوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان و رزگاركردنی ئاواره‌كان بكاته‌وه. ئه‌م قوربانییه مه‌ده‌نییانه‌ی هێرشه فسفۆڕییه‌كه، شه‌ڕڤانان نین، تاوه‌كو هه‌ڕێم له‌وه بترسێت هێنان و چاره‌سه‌ركردنی به‌ئاشكرایان ده‌بێته مه‌ترسیی بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا. هه‌رێمی كوردستان لانیكه‌م ده‌توانێت له‌ڕووه ئینسانییه‌كه‌یه‌وه به‌و كاره هه‌ڵسێت و وه‌زیفه‌كانی تر بۆ گروپه‌كانی تر به‌جێبهێڵێت.
داواكردنی هێنانی منداڵان و برینداره‌كانی تری هێرشه فسفۆڕییه‌كه‌ی سەرێ کانی لە خەستەخانەی حه‌سه‌كه و ناوچه‌كانی تر بۆ هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنیان، ته‌نها جێبه‌جێكردنی وه‌زیفه‌یه‌كی ئه‌خلاقیی و ئینسانیی پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان نییه بۆ رزگاركردنیان له مردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان، به‌ڵكو وه‌زیفه‌ی هه‌موومانه و كورتترین ڕێگایه‌كیشه بۆ سه‌لماندنی تاوانی جه‌نگی له‌شكری توركیا له رۆژئاوای كوردستان بۆ ڕای گشتی جیهانیی.