2019-10-19   782     
لە وڵاتی لوبناندا بەهۆی خراپبونی ئابوری هاوڵاتیان و زیادکردنی باج لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندندا هاوڵاتیان خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان دژی حکومەتی ئەو وڵاتە دەست پێکردووە. لە شەوی ١٧ تشرینی یەکەمدا ئافرەتێک لە چوارچێوەی خۆپیشانداندا لەقەیەک لە پاسەوانێکی چەک بەدەست دەدات.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵی ئەلمەسدەڕ لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کاروانی ئوتومبێلەکانی وەزیری بەرگری لەوێوە تێپەڕ دەبێت، هاوڵاتیانیش لەو شوێنەدا کە بە ناوچەی داون تاون ناسراوە دژی گەندەڵی خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا.
لە کاتی تێپەڕبونی کاروانەکەدا پاسەوانەکانی وەزیر دادەبزن و دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن بەڵام لەو کاتەدا ئافرەتێک لەقەیەک لە یەکێک لە پاسەوانەکان دەدات، ئەمەش دەبێتە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی لوبنان.
لە کارتی ڕوداوەکەدا یەکێک لە خۆپیشاندەران ساتی ڕوداوەکە تۆمار دەکات و ئەم روداوە لە تۆڕە کۆمەڵاەتیەکاندا بڵاو دەکاتەوە، ڤیدیۆی ئەم ئافرەتەش دەنگدانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.