2019-10-19   599     
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ بەھۆی ھەورەبرووسکە گەنجێک گیانی لەدەستدا و گەنجێکی دیکەش برینداربوو.
ئاوێنه: بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە دەڵێت، ئەو گەنجە بەھۆی ھەورەبرووسکەوە لە نزیک گوندەکانی نەوڕۆڵی سەر بە شارۆچکەی سیروان گیانی لەدەستداوە، ناوی (ئ،ا،ح)ـە و تەمەنی ٢٤ ساڵە و خەڵکی ھەڵەبجەیە.
بەگوتەی بەرزان عوسمان، گەنجێکی دیکە بەناوی (ا.ا.ف) تەمەن ١٩ ساڵ، کە ئامۆزای ئەو گەنجەیە کە گیانی لەدەستداوە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە کراوە و تەرمی گەنجەکەی دیکەش بۆ پزیشکی دادی ھەڵەبجە گواستراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.