2019-10-19   2593     
بە پێی ئامارێکی وردی بەدواداچوونی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست هەر قسەیەک و هەر چالاکییەکی سۆشیال میدیا کە ترەمپ بە ئاشکرا کردوویەتی، ''تا ئێستا زیاد لە ١٣ هەزار درۆی کردووە كه دەکاتە نزیکەی ٢٢ درۆ لەهەر رۆژێکدا''.
ئاوێنه: بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، دۆنەڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم رۆژی سەرۆکایەتییەوە تا ئەمڕۆ ١٣ هەزار و ٤٣٥ قسە و تویت و پۆستی کردووە کە بەپێی لێکۆڵینەوە لە راست و دروستی‌یان درۆ دەرچوون.
پرۆگرامی (فاکت چێکەر)ی سەر بەو ماڵپەڕی رۆژنامەکە داتابەیسێکی فراوانە کە هەموو زانیارییەکی گوماناوی لە لایەن ترەمپەوە بڵاوبکرێتەوە دەخاتە ژێر لێکۆڵینەوەی وردەوە و خوێنەران لە راست و چەوتی زانیارییەکان ئاگادار دەکاتەوە.
له راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا هاتووه تره‌مپ سێ ساڵ پێش ئێستا له كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارندا به‌ڵێنیدا دیوارێك له سه‌ر سنوری نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكادا دروست ده‌كات به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، 218 جار باسی له دروستكردنی ئه‌م دیواره كرده‌وه.
تره‌مپ 204 وتوێتی ئه‌مرۆ ئابووری ئه‌مریكا باشترینه له جیهاندا، به‌ڵام له راستیدا به‌م شێوه‌ییه نیه ئابووری ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌و ئه‌ری تره‌مپ له‌گه‌ڵ كه‌رتی پیشه‌سازیدا دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینه‌وه.