2019-10-19   2348     
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پۆستێكی نوێ لەنێو حزبه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
ئاوێنه: بەپێی نووسراوێکی جێگری سکرتێری یەکێتی، جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریکاری پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته راوێژكاری ئەمنیی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەمبارەیەوە جەلالی شێخ کەریم ڕاگەیاند: ''لەمڕۆ شەممە 19ی 10ی 2019 وه‌ك راوێژكاری كۆسره‌ت ڕەسووڵ عه‌لی بۆ كاروباری سه‌ربازی ده‌ست به‌كار ده‌بم".
جەلال شێخ کەریم، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە و بەهۆی گەیشتنی تەمەنی بە تەمەنی خانەنشینبوون لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، خانەنشین کرا.