سەرۆکی ئەمریکا سوزان رایس بە ‘کارەسات’ ناودەبات
  2019-10-19       2537       
سه‌رۆكی ئه‌مریكا لەبارەی سوزان رایس رایگەیاند، ''سوزان رایس كه‌ وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كاره‌ساتی باراك ئۆبامایه‌، ئێستا بۆچوونی خۆیمان پێده‌ڵێت كه‌ ده‌بێت له‌ سووریا چی بكرێت''.

ئاوێنه‌: لە تویتێکیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئه‌مریكا سوزان رایس-ی به‌ ''كاره‌سات'' ناوزه‌ند كرد كه‌ له‌ سه‌رده‌می باراک ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كردووه‌.

هاوکات تره‌مپ ره‌خنه‌ی له‌ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئۆباما گرت و، رایسی به‌ ‘كاره‌ساتی ئۆباما’ ناوزه‌ند كرد.

شایەنی باسە تره‌مپ له‌ تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ''سوزان رایس كه‌ وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كاره‌ساتی باراك ئۆبامایه‌، ئێستا بۆچوونی خۆیمان پێده‌ڵێت كه‌ ده‌بێت له‌ سووریا چی بكرێت. ئایا ‘هێڵی سوورت’ بیردێته‌وه‌؟ ئه‌وه‌ ئۆباما بوو. ملیۆنان كه‌س كوژرا. نه‌خێر سوپاس سوزان، تۆ كاره‌ساتێك بوویت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×