بەیانی ئەمڕۆ سوپا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا عەین عیسایان بۆردومان کرد
  2019-10-20       1351       

سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەیانی ئەمڕۆ گوندی قزەلی سەر بە عەین عیسایان بۆردومان کرد، تا ئێستاش بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە 235 هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە   ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا گوندی قزەلی سەر بە عەین عیسایان بۆردومان کردوە، تا ئێستاش بەوردی زانیاریەکان نەزاندراون.

لە نۆی ئەم مانگەوە لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بەردەوامە، سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا کە 17ی ئەم مانگە واژۆیان کرد.

نزیکەی 677 هاوڵاتی سڤیل تا ئێستا برینداربون، ژمارەی شەهیدانی مەدەنیش تا ئێستا گەیشتوەتە 235 هاوڵاتی کە 22 کەسیان منداڵن، نزیکەی 300 هەزار کەسی دانیشتوانی شارە سنورییەکان ئاوارەبون، لە شارۆچکەی حەسەکە 42 قوتابخانە پڕن لە ئاوارە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×