2019-10-20   1979     
وته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به ڕاگرتنی 120 کاژێری ئۆپه‌راسیۆنی کانیی ئاشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا کرد و رایگه‌یاند: ''تورکیا نه‌ک هه‌ر پابه‌ندی ئاگربه‌ست نه‌بووه به‌ڵکوو هێرشه تۆپخانه‌ییه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌رێکانی درێژه‌ی هه‌یه''.
ئاوێنه: ستێفان دۆجاریک وته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لێدوانێکدا باسی له ڕاگرتنی 120 کاژێری ئۆپه‌راسیۆنی کانی ئاشتیی هێزه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا کرد که پاش ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا ئه‌نجام درا و ڕایگه‌یاند: "به دوای ده‌رکردنی فه‌رمانی ئاگربه‌ستی 120 کاژێری له‌لایه‌ن هێزی چه‌کداری تورکیاوه نووسینگه‌ی هاوئاهه‌نگیی کاروباری مرۆییی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دۆخی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای به هێور و جێگیر ڕاگه‌یاندووه."
وته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌باره‌ی دۆخی سه‌رێکانیشه‌وه زیادی کرد: "هه‌واڵه‌کانی سه‌رێکانی باس له به‌رده‌وامی هێرشی تۆپخانه‌یی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ده‌کات."