مەزڵوم کۆبانی: رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا گەورەترین پرۆسەی پاکتاوی رەگەزییە لە سەدەی 21دا
  2019-10-20       3488       

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، کە رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان، ''گەورەترین پرۆسەی پاکتاوی رەگەزییە''.

ئاوێنه‌: مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە کەناڵی NBCـی ئەمریکی راگەیاند، ''رێککەوتنی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەبێتە هۆی کوشتن و ئاوارەبوونی ملیۆنان هاووڵاتی کورد''.

مەزڵوم کۆبانی وتیشی، ''بە بەرچاوی سوپای ئەمریکا هاووڵاتییانی کورد شەهید دەکرێن و ئاوارە دەکرێن، ئەمریکا دەتوانێ ئەو شەڕە رابگرێ، بۆیە ئەو وڵاتە بەرپرسە لەو هەموو قوربانییە مەدەنییە''.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەختی لەوە کردووەتەوە، كه‌ رێککەوتنەکە ''گەورەترین پرۆسەی پاکتاوی رەگەزییە لە سەدەی 21دا''.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتن لەسەر وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، بۆ ئەوەی رێگا بە  یەپەگە بدرێ، لە رۆژئاوای کوردستان لە سنووری تورکیا بکشێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×