جبووری: قاسم سلێمانی فەرمانی داوە بۆ کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق
  2019-10-20       1345       
ئەحمەد جبووری، پەرلەمانتاری شاری مووسڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە قاسم سلێمانی فەرمانی داوە بە کوشتنی خۆپیشاندەران.

ئاوێنه‌: جبووری لە روونکدنەوەیەکدا رایگەیاند، قاسم سلێمانی، سەرکردەی سووپای فەیلەقی قودس لە سووپای ئێران فەرمانی کردووە بە کووشتنی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە دژی سیستەمی ئیداری و کەمی خزمەتگوزاری ناڕەزایی دەردەبڕن.

ئەو پەرلەمانتارە لە تویتێکدا رایگەیاندووە کە قاسم سلێمانی بە بیرۆکەی ئەوەی کە خۆپیشاندەرەکان خیانەتیان لە نیشتمان کردووە، فەرمانی کوشتنی دەرکردووە و بووەتە هۆی کوشتنی خۆپیشاندەران بە شێوەیەکی درندانە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×