2019-10-20   1605     
وشه‌یه‌ک هه‌یه نابێت به تورکی گۆ بکرێت، ئه‌ویش وشه‌ی جه‌نگه. سه‌رۆک ئه‌ردۆغان و پشتگیریکارانی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کوردانی سڤیل، ئه‌و داگیرکاریه سه‌ربازیه‌ش ناوده‌نێن 'هه‌ڵمه‌ت' - هه‌ڵمه‌تی کانی ئاشتی. ئه‌مه‌ش گوزارشت له خۆگێلکردنێکی بێ‌ئامان ده‌کات له حه‌قیقه‌ت.
باسکردنی جه‌نگ له تورکیادا یه‌کسانت ده‌کات به خائین. ئه‌و که‌سه ده‌گمه‌نانه‌ش که له‌وێ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن ده‌بێت چاوه‌ڕێی تۆڵه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر بکه‌ن: زیندان، ناوزڕاندن و داماڵین له هه‌موو مافێک. به‌رهه‌ڵستی ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت. سه‌ربڕینی کوردان، پایه‌ماڵکردنی سه‌ربه‌خۆیی و ماف و خه‌ونه‌کانیان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه وه‌کو پێداویستیه‌کی ژیانیی تورکه‌کان وێناکراوه.
دژی هه‌موو ئه‌وه و دژی ئه‌و حیکایه‌ته ساخته‌یه‌ی حه‌قیقه‌ت ئه‌وروپا ده‌بێت یه‌کگرتوویی، پێداگیری و هه‌ماهه‌نگی نیشان بدات. ئێمه ناتووانین کورده‌کان بۆ چاره‌نووسی خۆیان جێبهێڵین. دووای خیانه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک تره‌مپ له‌وان، دووا چاره‌یان، هاواره به‌ڕووی ئه‌وروپادا.
دۆزی کورد ده‌بێت جێی بایه‌خی هه‌موومان بێت، چونکه ئه‌و چه‌کانه‌ی شه‌ڕی پێده‌کرێت ئێمه دروستیان ده‌که‌ین و ده‌یانفرۆشین (بڕیاری وه‌زیرانی ئه‌وروپا به راگرتنی فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا پێویست بوو، هه‌ڵبه‌ته دره‌نگیش بوو). دۆزی کورد ده‌بێت جێی بایه‌خی ئێمه بێت چونکه کورده‌کان تاکه گروپێک بوون تووانیان کشانی داعش بوه‌ستێنن. ده‌بێت جێی بایه‌خی هه‌موومان بێت چونکه تورکیا پاره له ئه‌وروپا وه‌رده‌گرێت بۆ گرتنه‌خۆی ئاواره‌کانی سوریا.
هه‌موو ئه‌وه ده‌بێت خه‌می ئێمه بێت، چونکه ئه‌وروپا، که‌سانێک که ده‌یانه‌وێت پارچه‌پارچه‌ی بکه‌ن، ده‌بێت نیشانی بدات که وه‌کو یه‌که‌یه‌کی سیاسی، جوگرافی -هه‌رێمی-، ئابووری و له‌سه‌رووی هه‌مووشیه‌وه وه‌کو یه‌که‌یه‌کی کلتوری بوونی هه‌یه. ده‌بێت نیشانی بدات که جێگایه‌که دیموکراسی لێیه؛ هه‌رچه‌نده له‌به‌رده‌م مه‌ترسیشدایه، به‌ڵام به‌رگری ده‌کات.
سه‌لمان روشدی
ماریۆ فارگاس یۆسا
هێرتا میوله‌ر
لیڤی هینری بێرنارد
حه‌نیف قوڕه‌یشی
ڕۆبێرت هاریس
ڕۆبێرتۆ ساڤیانۆ
سڤێلتانا ئه‌لێکسێڤیچ
فێرناندۆ ئارامبۆرۆ
مارک ئاوگه
مارتین کاپارۆس
ئانا ئیرنۆکس
ئیلینا فیرانتا
18.10.2019
وەرگێڕانی ئەم بانگەوازە: ماردین ئیبراهیم