برێت مه‌كگۆرك: توركیا رێگای به‌ 40 هه‌زار داعش داوه‌ بچنه‌ نێو سوریا
  2019-10-20       1520       
نوێنه‌ری پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند: ''توركیا رێگای به‌ 40 هه‌زار داعش داوه‌  له‌ 110 وڵاته‌وه‌ به‌ره‌و سنووره‌كانی سووریا بچن''.

ئاوێنه‌: برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند خه‌لافه‌تی داعش له‌سه‌ر سنووری توركیا بووه‌و چه‌ند جارێكیش توركیامان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ سنووره‌كانیان دابخه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مه‌یان نه‌كرد.

هه‌روه‌ها وتی: سه‌ره‌ڕای داوكاری چه‌ند باره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رپرسانی توركیا پێیان راگه‌یاندین كه‌ ناتوانن سنووره‌كانیان به‌رووی داعشییه‌كان دابخه‌ن.

 مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كاتێك هێزه‌ كوردییه‌كان توانیان كۆنتڕۆڵی به‌شێكی سنووره‌كه‌ بكه‌ن، به‌رپرسانی توركیا به‌په‌له‌ سنووره‌كه‌یان داخست و دیواریان له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ دروست كرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×