سەربازانی ئەمریکا لە سەربازگەی کۆبانێ کشانەوە
  2019-10-20       456       
ماڵپەری سپوتنیک رایگەیاند، سەربازانی ئەمریکا لە سەربازگەی ئاسمانی سیرین لە کۆبانێ کشاونەتەوە. 

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سپووتنیک-ی رووسی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی ئاسمانی سیرین لە کۆبانێ کشاونەتەوە و دوای ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ ئەو سەربازگەیەک دامەزرابوو.

هاوکات لە ساڵی ٢٠١٦، دوای وەرگرتنەوەی کۆبانێ لەژێر دەستی داعش، سووپای ئەمریکا سەربازگەیەکی ئاسمانیی بەناوی سیرین لە کۆبانێ کردەوە و لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانییەوە پارێزگاری لێدەکرا.

لە دوو هەفتەی رابردوودا هێزەکانی ئەمریکا لە عەین عیسا، تەل تەمیر، رەسولێن(سەرێ کانی)، تەل ئەبیاد(گری سپی)، مەنبیج، کۆبانێ و تەبقە کشانەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×