بێرنارد هێنرى لێڤى: ئه‌وه‌ى ترامپ له‌باكورى سوریا كردى ته‌واو پێشبینیکراو بو
  2019-10-20       1467       
بێرنارد هێنرى لێڤى، فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسى له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى رایگه‌یاند: ''ئه‌وه‌ى ترامپ له‌باكورى سوریا كردى ته‌واو پێشبینیكراو بو، بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سوریا له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه‌ مۆته‌كه‌یه‌و ته‌واو پێشبینىكراو بو''.

ئاوێنه‌: بێرنارد هێنرى لێڤى له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ى گاردیان وتى: "ئه‌وه‌ فریوێكى ترسناكه‌ بۆ دیموكراتى، مۆته‌كه‌یه‌ بۆ هاووڵاتیانى كورد و به‌داخه‌وه‌ به‌ته‌واوى چاوه‌روانكراو بوو". 

بێرنارد لێڤى له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ كتێبێكى به‌ ناوى ئیمپراتۆریه‌ت و پێنج پاشاكه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا پێشبینى ئه‌وه‌ی كردووه‌، ئه‌مریكا واز له‌ رۆڵى خۆى له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌هێنێت بۆ روسیا، چین، توركیا، ئێران و سونه‌ توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به‌سعودییه‌ى جێده‌هێڵێت. 

لێڤى ده‌ڵێت : "نازانم كام له‌ پاساوه‌كانى ترمپ بۆ كشانه‌وه‌ گه‌مژانه‌تره‌، ئه‌وه‌ى كه‌ كورد له‌ جه‌نگى نۆرماندى به‌شدارنه‌بوونه‌ یان ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى سعودییه‌، كورده‌كان كه‌لوپه‌لى ئه‌مریكى ناكڕن".

له‌باره‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه‌ لێڤى ده‌ڵى: ئه‌و ئامانجه‌كانى جه‌نگ به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له‌ ژێر هاندانى ئه‌مریكا و گوێ پێنه‌دانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ر كه‌ ئامانجه‌كه‌ى به‌ ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌و ده‌ڵێت" من پیاوێكى باشم و پابه‌ند ده‌بم به‌سه‌ر فشاره‌كانى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ ژێر چه‌ترى ڤلادمیر پوتین ده‌كرێت كه‌ به‌ ئاشتیهێنه‌ر ناوى ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ كورده‌كان مۆته‌كه‌یه‌ و به‌داخه‌وه‌ پێشبینى كراوه‌.

بێرنارد لێڤى ده‌ڵێت، یه‌كێكى دیكه‌ له‌ براوه‌كانى ئه‌م هێرشه‌ ئێرانه‌ چونكه‌ كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا رێڕه‌وێك بۆ سه‌ربازانى ئێران له‌ تارانه‌وه‌ بۆ به‌یروت دروست ده‌كات. 

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا دووشه‌مه‌ى رابردوو رایگه‌یاندبوو، له‌ ئێستادا ئێران ناوچه‌یه‌كى بۆ پێكبه‌ستنى ئێران، عێراق، سوریا و لوبنان دروستكردووه‌. 

لێڤى ده‌رباره‌ى ئێران وتیشى، "ئێران ئامانجى خۆى به‌ده‌ستهێناوه‌ و داعشیش كه‌ شكستى پێهێنرابوو، چالاكییه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه‌ته‌ بێ به‌ها، دڵه‌ڕاوكێیه‌كى بۆ ئیسرائیل دروستكردووه‌ و هیچ هاوپه‌یمانێكى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ناتوانێت به‌ ئارامى بخه‌وێت".

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاكانى ئه‌مریكا لێڤى ده‌ڵێت: "بۆ بنه‌ماكانى ئه‌مریكا، بۆ به‌هاكانى ئه‌مریكا، بۆ ناوه‌خنى ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ خۆكوژییه‌ هه‌رچى ئه‌وه‌ى تره‌مپ له‌ چه‌ند كاتژمێر، رۆژ و هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌یڵێت هیچ به‌هایه‌كى نییه‌ و كاتێكى زۆرى ده‌وێت بۆ ئه‌مریكا تاوه‌كو به‌هاكانى به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌، له‌ ئێستادا به‌هاكانى ئه‌مریكا سفره‌". 

لێڤى له‌ درێژه‌ی قسه‌كانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ و رایگه‌یاندووه‌: هاورێكانم له‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ردوو لایه‌نى شه‌به‌نگى سیاسى شه‌رمه‌زارن له‌وه‌ى كه‌ رووده‌دات.

فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسى بێرنارد هێنرى لێڤى، له‌ كۆتایى قسه‌كانى وتویه‌تى: "ئیمه‌ به‌ ده‌گمه‌ن ئه‌م جۆره‌ ناپاكییه‌مان بینیوه‌، بێگومان له‌ هه‌موو جه‌نگێك تۆ خوێن ده‌بینى به‌ ده‌ستته‌وه‌، له‌ جه‌نگه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وه‌ خوێنى دوژمنه‌كه‌ته‌ به‌ ده‌ستته‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌م جه‌نگه‌ خوێنى هاوڕێكانمانه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×