بەرپرسێکی ئەمریکی: تورکیا ئاگربەستەکەی پێشێلکردووە
  2019-10-20       858       

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە هەواڵێکدا باس لەوە دەکات کە، هێزەکانی هەسەدە دەڵێن تورکیا ئاگربەستی پێشێلکردووە، هەروەها تورکیاش هێزەکانی هەسەدە بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات.

ئاوێنه‌: لە ١٨ مانگەوە ئاگر بەست بە سەرپەرشتی ئەەمریکا دەستی پێکردووە و وا بڕیارە ئاگر بەستەکە ١٢٠ کاتژمێر بخایەنێت کە ٥ ڕۆژ دەکات و لە ئێستادا ٢ ڕۆژی تەواو بووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی باس لەوە دەکات کە ملیشیاکانی سەر بە تورکیا لە یەکەم ڕۆژی ڕێکەوتننامەکەوە ئاگربەستیان پێشێل کردووە، دەسەڵاتدارەکەی ئەمریکا باس لەوە دەکات ئەگەری ئەوە هەیە هێزەکانی سوریای ئازاد بە ویستی سوپای تورکیا نەجوڵێنەوە ئەوەش هۆکار بووە کە ڕێکەوتننامەکە پێشێل بکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×