2019-10-20   2214     
هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌یامێکی له‌باره‌ی سووریا بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "سوپای توركیا له‌وانه‌یه به‌هێز بن به‌ڵام مافدار نین، له سووریا خاوه‌ن ماف و زۆردار دژی یه‌کتری شه‌ڕ ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتی کۆشکی ئاکه‌په و لۆبی شه‌ڕ که له ده‌وری کۆبووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت به زۆر وه‌ک مافی خۆیان نیشان بده‌ن، به‌ڵام ناتوانن"
ئاوێنه: فیگه‌ن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له زیندانی تیپی (F)ی کاندرا له‌باره‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باكوری سووریا وتی: "سیاسه‌تی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای تورکیا شه‌ڕه و هێرشه‌کانی سه‌ر باکوور و ڕۆژئاوای سووریاش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هێزی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازین، هه‌موو ده‌رفه‌تێکی ناتۆ له ده‌ستیاندایه و هێزه ئیمپریالیسته‌کان پشتگیری‌یان ده‌که‌ن، میدیا و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش به‌کار ده‌هێنن به‌ڵام ناتوانن خۆیان ڕه‌وا نیشان بده‌ن."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌ریان به‌ر دیوار که‌وت، ئینجا ده‌ڵێن جیهان هه‌مووی له دژی ئێمه‌یه و ئێمه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جیهان ده‌بینه‌وه".
هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئاشكرایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ستی به‌م شه‌ڕه کرد سه‌ر نه‌که‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافداری و مێژوو به تۆپ و چه‌ک و بۆمب به‌ده‌ست ناهێنرێت، له هه‌مان کاتدا ئه‌و که‌سانه‌ی له دژی مافداری شه‌ڕ ده‌که‌ن، ڕۆژێک دێت و له‌ناو ده‌چن و ئه‌و ڕۆژه ئه‌مڕۆیه نازانم به‌ڵام ئاکه‌په و داروده‌سته‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی مێژوویی و توند تێک ده‌چن".
یۆکسکداغ ئه‌وه‌شی وت: "نه کورد کوردی پێشوون، نه هاوسه‌نگییه‌کان هاوسه‌نگوی پێشوون، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه دیار نییه کێ سه‌رده‌که‌وێت".
له نۆی ئه‌م مانگه‌وه له‌شکرکێشییه‌کانی سوپای تورکیا و گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر سووریا به‌رده‌وامه سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مریکا و تورکیادا که 17ی ئه‌م مانگه واژۆیان کرد و به‌هۆی هێرشه‌کانی تورکیاوه تا ئێستا نزیکه‌ی 677 هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوونه و ژماره‌ی شه‌هیدانی مه‌ده‌نیش تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 235 هاووڵاتی که 22 که‌سیان منداڵن.