2019-10-21   653     
وه‌زیری به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، ''ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بووه‌ته ئه‌وه‌ی 12 گرتووخانه كه چه‌كداره بیانییه‌كانی تێدا زیندانی كراون بێ پاسه‌وان بمێننه‌وه و مه‌ترسی هه‌یه رابكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان".
ئاوێنه: سێرگی شۆیگۆ، وه‌زیری به‌رگری روسیا له كۆڕبه‌ندێكی پایته‌ختی چینه‌وه ئاشكرایكرد: "به‌هۆی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر سووریا، 8 خێوه‌تگا و 12 گرتووخانه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش و خێزانه‌كانیان بێ پاسه‌وانیی ماونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی كۆچی پێچه‌وانه‌ی چه‌كداره‌كان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان".
شۆیگۆ ده‌ڵێت: "پێویسته هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه‌كبخرێن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و ئایدۆلۆژیا و پڕوپاگه‌نده‌كانیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا شاره‌زایی فراوانی هه‌یه له‌و بواره‌دا و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له ناوچه‌ی ئاسیا و زه‌ریای هێمن هاوكاریی بكات".