ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ئاماژە بەوە دەکات سوریا به پراكتیكی هیچی به‌رامبه‌ر توركیا نه‌كردوه، ئەو دەڵێت "له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا‌و ئه‌مریكا-دا ئاگربه‌ستمان قبوڵكرد به‌ڵام زۆر شت ھەیە لەناو ئەو ڕێککەوتنە قبوڵنەکراون".
ئاوێنە: ساڵح موسلیم بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "ئێمە پێشتریش دەمان زانی ئێمە ڕێگه‌ماندا ئاگر بەست قبوڵبکەین بۆ ئەوەی دەرفەت بدات بۆ دیالۆگ بۆ دانیشتن بۆ ڕێککەوتن و گفتۆگۆ ئاگر بەستمان قبوڵکرد بەڵام دوای ئەوەی توركیا و ئەمریکا ڕێککەوتن زۆر شت ھەیە لەناو ئەو ڕێککەوتنە قبوڵنەکراون گەلی ئێمە رەتی دەکاتەوە پێویستە ئەم بابەتانە لێک جیابکرێنەوە کاتێک ئێمە ئاگر بەستمان قبوڵکرد بۆئەوەی دیالۆگ بکرێت ڕێگای دیالۆگ بەکار بێنن بەڵام ئێستە تورکیا قبوڵی ناکات تورکیا نەیھێشتووە ئاگربەستەکە سەربگرێت."
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو توركیا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نیه، له‌و ڕوه‌وه وتی" ئێستا کەس نیە ھێزی ئەمریکیش نیە ھێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە بەڵام پێویستبو چاودێری ھەبوایە بیزانیایە کێ پابەندی ئاگربەستەکە ئەبێت کێ پابەند نابێت بۆیە هیچ چاودێریه‌ك نیە له ئێستادا."
ده‌رباره‌ی به‌ڵگه‌یان کە توركیا چه‌كی فسفۆڕی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێنابێت له‌هێرشه‌كانیدا، ساڵح موسلیم وتی "ئێستا لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە پزیشکەکانیش ئاماژەیان پێکردوە بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە ئێمە ھی نێودەوڵەتیمان ئەوێت بانگەواز لەوان دەکەین ئەگەر ھەڵەش نەبم ھەندێک لەو بریندارانە ئێستە براونەتە دەرەوە بۆئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەکێک بەکار ھاتووە؟ ئەوەشی کە لەبەردەست پزیشکەکانی ئێمە ھەیە تا ئێستە نه‌سه‌لمێنراوه ئەویش بەھۆی ئەو ئامێرانەی کە لەبەردەستدا ھەن وەک پێویست نین لەبەر ئەوەش ئێمە بانگەوازیمان لە پزیشکی نێودەوڵەتیکرد بۆ ئەوەی بێن پشکنین بکەن لێکۆڵینەوە بکەن ."