ئەسیل نوجەیفی: عێراق هیچ نیشانەیەکی دەوڵەتبوونی تێدا نییە
  2019-10-21       723       

سەرکردەیەکی پێکهاتەی سوننە مەزهەب رایدەگەیەنێت، ''عێراق هیچ نیشانەیەکی دەوڵەتبوونی تێدا نییە''.

ئاوێنه‌: ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا و یەکێک لە سەرکردەکانی سوننەی عێراق، لە بەرنامەیەکی کەناڵی سۆمەرییە نیوز، رایگەیاندوە، ''دەوڵەتی عێراق توانای دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەلەکەی نییە''.

ئەسیل نوجەیفی هەروەها رایگەیاندووە، ''ئەو دەوڵەتە بە بەکارهێنانی دروشمی ئاینی، میللەتی بەوە ترساندووە، کە دوژمنێکی دەرەکی هەیە و دەبێ بە نەبوونی خزمەتگوزاری رازی بێت''.

ئەو سەرکردن عێراقییە جەختی لەوە کردووەتەوە، ''هیچ نیشانەیەک نییە بیسەلمێنێت عێراق دەوڵەتە''.

ئەسیل نوجەیفی بەرپرسیارێتیی نەبوونی خزمەتگوزاری دەخاتە ئەستۆی حکوومەتەکانی پێشووی عێراق و رایگەیاندووە، ''ناکرێ خراپییەکان بخەینە ئەستۆی عادل عەبدولمەهدی“ی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×