چوار سەرۆک شارەوانى دیکەی هەدەپە لە تورکیا دەستگیر کران
  2019-10-21       434       

پۆلیسى تورکیا بەیانى ئەمرۆ چوار سەرۆک شارەوانى دەستگیر کرد کەلەناویاندا سەرۆک شارەوانى گەورەى ئامەد هەیە.

ئاوێنه‌: میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردەوە، کاتژمێر ٦:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسى تورکیا چوار سەرۆک شارەوانى لە ماڵەکانى خۆیاندا دەىست بەسەر کرد و بۆ بنکەى پۆلیس گواستیانیەوە.

ئاماژەش بەوە کراوە، کە هەریەکە لە سەلجوق میرزاکلى سەرۆک شارەوانى گەورەى ئامەد و سەرۆک شارەوانى کاراز و سەرۆک شارەوانى پەیاس و سەرۆک شارەوانى بسمل دەستگیر کراون.

لەئێستادا لەبنکەى پۆلیسى ئامەد هێڵدراونەتەوە، بەڵام دیار نییە ئایا دەدرێنە دادگا و دەبرێن بۆ زیندان یان ئازاد دەکرێن.

لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى مانگى نیسانى ئەمساڵ هەدەپە ٦٨ شارەوانى بەدەست هێنا، بەڵام لە مانگى ئابى ئەمساڵ سێ سەرۆک شارەوانى گەورەى شارە کوردنشینەکانی تورکیا لەوان ئامەد و وان و مێردین لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.

بەدەستگیرکردنى ئەو چوار سەرۆک شارەوانییە ژمارەی سەرۆک شارەوانییە دوورخراوەکان گەیشتە ٨ سەرۆک شارەوانى لە باكوری كوردستان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×