کەتەلۆنیەکان‌و کوردەکان، هەردوک هاودەردن
  2019-10-21       2026       

ئا: ئاوێنە

 

لە نوسینێکیدا سەبارەت بە دۆخی سیاسیی گەلی کورد و بەرشەلۆنەییەکان، هاوکات تیشک خستنە سەر لێکچوویی دۆزەکەیان لەم قۆناغەدا، پ.د. لویس لێمکۆو مامۆستا لە بەشی کۆمەڵناسیی زانکۆی ئۆتۆنۆم لە بەرشەلۆنە باس لەوە دەکات ''هەردوو گەلی کورد و بەرشەلۆنەییەکان پاش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەلایەن جیهانەوە سزا دراون''.

ئەو پڕۆفیسۆرە تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی پاش سەرکوتکردنی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیای ئەوروپیدا، لانیکەم ٩ لە سەرکردە و ڕێبەرانی ڕیفراندۆمەکە سزای زیندانییکردنیان لە نێوان ٩ بۆ ١٣ ساڵدا بەسەردا سەپێندرا، جگە لەوەش چەندانی تر لەو کەسانەی کاریان بۆ کردبوو سزای دارایی جۆراوجۆر دران. جگە لەوەی چەندین ڕێپێوان و خۆپیشاندانیش کە بۆ پشتیوانی ڕیفراندۆمەکە و سزادراوەکان ئەنجام دەدران سەرکوتکرن.

ئەو نووسەرە باس لەوەش دەکات کە هیچکەس چاوەڕیی ئەو کاردانە ستەمکارانەیەی لە ئیسپانیا نەدەکرد بۆ ڕیفراندۆمەکەی کەتەلۆنییەکان، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە هێستا ستەمی حکومەتی ئیسپانیا بەرانبەر کەتەلۆنییەکان بەردەوامە و ڕێ لە خۆپیشاندان و ڕیپێونەکانیشیان دەگیرێت، جگە لەوەس سەرکردەکانی ڕیفراندۆمەکە هێشتا لە زیندانەکانی ئیسپانیادان و تەنانەت بە کەفالەتیش ئازاد ناکرێن.

ئەو مامۆستای کۆمەڵناسییە لە بەشیکی نووسینەکەیدا باسی لە لێکچوویی دۆزی کوردان و کەتەلۆنییەکان کردووە و نووسیویەتی: ''زانیاری باشم لەسەر دۆزی کورد کێشەی کوردەکان و تورکیا دەستکەوتووە''.

هەروەها تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی بەهەمانشێوەی ئیسپانیا، لە تورکیاش دادگاکان بۆ سزادان و فشار خستنە سەر ڕێبەرانی کورد و ئەو کەسانە بەکاردێن کە کار لەسەر دۆزی گەلەکەیان دەکەن. لویس نووسیویەتی: ''ئەو دۆخە تەنها ئاماژە نییە بۆ بەسیاسیی بوونی دادگاکان، بەڵکو ئاماژەیەکیشە بۆ ئەو مەترسییەی لەسەر دیموکراسی هەیە.چونکە لەجیاتی گرتنەبەری ڕێگای گفتوگۆ و خوێندنەوەی بەرانبەر، دادگاکان کارەکان بەڕێوە دەبەن و بە سزادان دەیانەوێت دۆخەکە چارەسەر بکەن''.

ماوەی چەند رۆژێکە بەرشەلۆنە وەک گەورەترین شاری هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا بەهۆی بڕیاری ژمارەیەک لەسەرکردەی جوداخوازی هەرێمەکەوە کە ریفراندۆمیان بۆ سەربوخۆیی ئەنجامدابو، لەخۆپیشاندان‌و ناڕەزایی بەردەوامدایەو چەندین پێکدادان‌و روبەروبونەوە لەنێوان دەیان هەزار خۆپیشاندەرو پۆلیسدا رویداوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×