لەمڕۆوە بە بەردەوامی كامێرای چاودێری لەڕێگایەك دادەنرێت
  2019-10-21       1715       

بەشی هاتوچۆی قەزای پشدەر سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە لەئەمڕۆوە بەشێوەی بەردەوام كامێرای چاودێری دیاریكەری خێرایی ئۆتۆمبێل لە دووسایدی دەربەند – رانیە دادەنرێت.

ئاوێنه‌: لەڕگەیەندراوێكدا بەشی هاتوچۆی قەزای پشدەر ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە لەئەمڕۆ دوو شەممە 21-10-2019، بە بەردەوامی كامێرای دیاریكەری خێرایی ئۆتۆمبێل، لە دووسایدی دەربەند - رانیە دادەنرێت.

رونیشیكردۆتەوە، هیوادارین پابەندی خێرایی رێگەپێدراوبن، كە خێرایی دیاریكراو لەسەر ئەو رێگە سەرەكییە 80 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×