په‌لەمانتارێکى پارتى: دوای ڕۆژئاوای کوردستان ئاڕاستەی دژایەتی تورکیا بەرەو ڕوی هەرێمی کوردستانە
  2019-10-21       5912       
پێشەوا هەورامى، پەرلەمانتارى پارتى رایگەیاند: "دوای  ڕۆژئاوای کوردستان  ئاڕاستەی دژایەتی تورکیا بەرەو رووی هەرێمی کوردستانە، رۆژئاوا بەتەنها ئامانج نییە".

ئاوێنه‌: پێشەوا هەورامى، پەرلەمانتارى پەرلەمانى کوردستان لەسەر فراکسیۆنى پارتى  لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نووسیویەتى: "بەم نزیکانە دۆخی عێراق بەرەو شڵەژانێک دەچێت، دەبێت کورد لە هەرێم خۆی ئامادە بکات وەک پێکهاتەیێکی هەمیشە بەئامانجکراو لەکاتی ئەو گۆڕانکارییانەی بەدرێژایی مێژو روودەدەن لە عێراقدا، بۆ ئەوەى مامەڵەبکات لەگەڵ ئەو هێزەی عێراق بەڕێوەدەبات دوای عەبدولمەهدی کە هێشتا روون نییە کێیە و سەر بە کام لایەنە لە عێراق".

پێشەوا هەورامى نووسیویشیەتى: "چەندین پرسی ترسناک ئێستا لە مێشکی زۆرینەیێکی سیاسی عێراقی گەڵاڵە بووە، خراپترینیان داواکاری گۆڕینی دەستووری عێراق و سڕینەوەی مافەکانی کوردە تێیدا وەک هەرێمێکی فیدراڵی چەندین بابەتی دیکە کورد ئامانجە تێیانداو ئەم دەنگانە پاش بینینی دۆخی  ڕۆژئاوای کوردستان  زۆر بەرزبوونەتەوە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقی".

پەرلەمانتارەکەى پارتى راشیگەیاندووە: "دوای  ڕۆژئاوای کوردستان  ئاراستەی دژایەتی تورکیا بەرەو رووی هەرێمی کوردستانە، ئەوان ئەوەی ویستیان لەوێ بۆیان چوە سەر، بە دیقەتدان لەمە بۆمان دەردەکەوێت سووریا بەتەنها ئامانج نییە".

ناوبراو وتووشیەتى: "پەلاماردانی  ڕۆژئاوای کوردستان  تاقیکردنەوەیێک بوو بۆ زانینی هەڵوێستی ئەمەریکا و ئەو وڵاتانەی کە بەحساب کورد هاوپەیمانیانە لە ئەگەری دەست بردن بۆ کورد هەڵوێستیان چیدەبێت، بێدەنگ بوونی ئەوان لەبەرانبەر سووتاندن و کوشتن و بڕینی خەڵکی سڤیل و چاو پۆشی و خۆگێل کردنیان لەبەرانبەر ئەوانەی شەڕیان دژی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی جیهانی کرد لەبری جیهان، بوار دەداتە دەوڵەتانی دژی کیانی کوردی لەهەر شوێنێک، پەل بۆ هەرێمیش بهاوێژن".

پێشەوا هەورامى لە کۆتایی نووسینەکەى دا ئاماژەى بە یەکریزى کورد کردووە و نووسیویەتى:"یەک مەرگ و یەک ژیان هەڵنەبژێرین، دەبینە پەندی زەمانە، ئەگەر دیسان لەسەر رێچکەی باب و باپیرانمان بچین و ئەمجارە بەهۆش خۆ نەیەینەوە و هەریەکەمان لە ئاوازێک بخوێنین.
زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×