ترەمپ: بەڵێنمان نەداوە بۆ ماوەی 400 ساڵ كورد بپارێزین
  2019-10-21       998       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئاگربەست لەنێوان توركیاو كورددا لەباكوری سوریا بەردەوامەو دەشڵێت؛ واشنتۆن بەڵێنی نەداوە كورد نەداوە بۆ 400 ساڵ كورد بپارێزێت. هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر توركیاشدا دەكات ئەگەر هەڵەیەك بكات.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆشكی سپی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان دوپاتیكردەوە ئەگەر توركیا رەفتارێكی خراپ یاخود رێگەیەكی هەڵە بگرێتەبەر ئەوا ئەمریكا سزای بەسەردا دەسەپێنێت و باجی زیاتریش دەخاتە سەر بەرهەمەكانی ئەو وڵاتە.

ترەمپ، هێمای بۆ ئەوە كرد كە ئاگربەست لەنێوان هێزەكانی توركیاو كوردەكاندا لە باكوری سوریا بەردەوامە وێرای ئەوەی هەندێك پێكدادان رویانداوە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە ماوەی یەك رۆژ ماوە بۆ كۆتاییهاتنی ئاگربەستەكە.

وتیشی"كوردەكان لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراو لەسوریا بەشێوەیەكی زیرەكانە دەكشێنەوە."

جەختیشی كردەوە كە لەكۆتاییدا هێزەكانیان دەگەڕێنەوە بۆ وڵات و نایەوێت سەربازەكانیان لە سوریا بمێننەوە.

ترەمپ هێمای بۆ ئەوەش كرد، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هیچ بەڵێنێكی بە كوردەكان نەداوە كە لەپێناو پاراستنیاندا بۆ ماوەی 400 ساڵ لەناوچەكە بمێنێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×