وەفدێكی سەربازیی روسیا گەیشتە قامیشلۆ
  2019-10-21       1606       

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، وەفدێكی سەربازی روسی گەیشتونەتە فڕۆكەخانەی قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان بۆ كۆبونەوە لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات.

ئاوێنە: روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە خستۆتەڕو و توشیەتی؛ وەفدەكە پێكدێن لە ژمارەیەك سەرباز و راوێژكاری روسیا. بەڵام وردەكاری زیاتری باس نەكردوە.

روانگەی سوری لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەداوە كە هەر ئەمڕۆ چەند دەوریەكی سەربازی هاوبەشی حكومەتی سوریاو هێزەكانی سوریای دیموكرات لەسەر سنوری قامیشلۆ و ناوچەی دەرباسیە بەڕێوەدەچێت.

هەروەك هێمای بۆ ئەوە كردوە كە فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی حەسەكە سەربە هەسەدە، دوێنێ یەكشەممە لەگەڵ فەرماندەیەكی سوپای سوریا لە شاری حەسەكە كۆبونەوەتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دوا پەرەسەندنەكانی ناوچەكەو چۆنیەتی هەماهەنگی نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریاو هەسەدە.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×