ماكرۆن داوادەكات ماوەی ئاگربەست لەباكوری سوریا درێژبكرێتەوە
  2019-10-21       1184       

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، ئەمڕۆ دوشەممە، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاندوە، گرنگە ماوەی ئاگربەست لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا درێژبكرێتەوە.

ئاوێنە: داواكارییەكەی سەرۆكی فەرەنسا لەكاتێكدایە كە بڕیارە ماوەی ئەو ئاگربەستە پێنج رۆژییەی كە 17ی ئەم مانگە بە رێككەوتنی نێوان ئەمریكاو توركیا راگەیەندرا، سبەی سێشەممە كۆتایی پێبێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ماكرۆن لەپەیوندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ پوتین، راشیگەیاندوە كە پێی وایە دەكرێت گرژییەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بە ئامڕازی دیپلۆماتی كۆتاییان پێ بهێنرێت.

رۆژی پێنجشەممە 17ی 10ی 2019، ئەمریكاو توركیا رێككەوتن لەسەر راگرتنی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا بۆ ماوەی پێنج رۆژ تا دەرفەت بدرێت بە شەڕڤانانی هەسەدە لەو ناوچە سنوریانە بكشێنەوە كە شەڕیان تێدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×