ساڵح موسلیم: ئاگربەست رێی لە دەستدرێژییەكانی توركیا نەگرتوە
  2019-10-21       667       

ساڵح موسلیم، وتەبێژی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە)، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، ئاگربەست لە باكوری سوریا، رێگەی لە توركیا نەگرتوە بۆ درێژەدان بە دەستدرێژییەكانی.

ئاوێنە: ساڵح موسلیم لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "روسیا تودەی" رایگەیاند، كوردەكان لەڕوبەڕوبونەوەی راستەوخۆدا لەگەڵ توركیایەك كە رێگە بەهەمو شتێك داوەو هیچ بنامەیەكی ئەخلاقی و یاسایی و مرۆیی ناناسێت.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە توركیا بە هاوكاری ئەمریكا دەستی بە دەستدرێژییەكانی بۆ سەر باكوری سوریا كرد، جەختیشی كردەوە كە ئەو كشانەوەیەی دوێنێی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سەرێكانی، لەنێو رێككەوتنێكی پێشوی ئەمریكاو توركیادا هەبوە.

جەختیشی كردەوە كە ئەنكەرە توندڕەوە سەلەفییەكانی رێكخستوەو چەكی داونەتێ بۆ هێرشكردنە سەر باكوری سوریا.

ئاشكراشیكرد كە زیاتر لە نیوەی ئەوانەی كوژراون لەو هێرشانەی توركیادا عەرەب بون.

ساڵح موسلیم رونیشیكردەوە كە رێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی سوریا كردوە بۆ پاراستنی سنورو سەروەری سوریاو جەختیشی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك داوای جیابونەوەیان لەسوریا نەكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×