سەرۆكایەتی هەرێم؛ نابێت رۆڵی سوپای ئەمریكا تێكەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بكرێت
  2019-10-21       1094       

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت؛ نابێت رۆڵی سوپای ئەمریكا تێكەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بكرێت. ئەوەش دوای ئەوەش كاروانێكی سەربازی سوپای توركیا لەكاتی كشانەوەیاندا لە رۆژئاواوە بەرەو باشوری كوردستان لە قامیشلۆ و هەروەها لە مەخمور بەردباران كران.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو(دوشەممە) لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند"ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆلێکی سەرەکییان ھەبوە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینه‌وه‌ لە ساڵی ١٩٩١، تا ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تێکشکاندنی گروپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردوە."

سەرۆكایەتی هەرێم وتوشیەتی"نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت. ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دوبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت."

دەقی راگەیەندراوەكە...

ڕاگەیه‌نراوێک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە

 ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا ڕۆلێکی سەرەکییان ھەبوە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینه‌وه‌ لە ساڵی ١٩٩١، تا ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و تێکشکاندنی گروپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردوە.

نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا، تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت. ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دوبارە دەکاتەوە و خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
٢١/١٠/٢٠١٩

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×