جەبار یاوەر: ئەو هێزە ئەمریكییەی گەیشتووەتە هەرێم، نامێنێتەوە و بەرەو پارێزگای ئەنبار دەڕوات
  2019-10-22       1356       

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، ''ئەو هێزە ئەمریكییەی لە كوردستانی سووریاوەوە كشاوەتەوە و گەیشتووەتە خاكی هەرێم، نامێنێتەوە و بەرەو پارێزگای ئەنبار دەڕوات''.

ئاوێنه‌: جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئەمریكایە لەلایێک و لەمیانی رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمیشدایە، بەڵام ئەو هێزە ئەمریكییەی لە سوریاوە كشاونەتەوە لە هەرێم نامێننەوە و مانەوەیان كاتییە و دواتر دەچنە پارێزگای ئەنبار".

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشی كردووەتەوە، ''هێزەكانی پێشمەرگە زانیاریان لایە لەسەر ئەو هێزەی ئەمریكا لە سوریاوە دەكشێنەوە، لە دەروازەی فێشخابورەوە تێدەپەڕن و لە رێگەی سحێلاوە دێنە هەرێمی كوردستان''.

جەبار یاوەر باسی لەوە كردوە، مانەوەی بەشێك لەو سوپایە لە هەرێم پێویستی بە رێككەوتنێكی ئەمنی نوێیە لەنێوان واشنتۆن و بەغدا و لەلایێكی ترەوە بەغدا و هەرێمیش دەبێت لەسەری رێكبكەون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×