لیڤان دجاگاریان، باڵیۆزی روسیا له‌ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند؛ بونی
سه‌ربازیی ئێران له‌سوریا شه‌رعییه‌و ده‌بێت ئه‌و پرسه له‌نێوان دیمه‌شق و تاران‌دا
تاوتوێ بكرێت.
ئاوێنه: لیڤان دجاگاریان به ئاژانسی سپوتنیك-ی روسی راگه‌یاند؛ پرسی بونی
سه‌ربازیی ئێران له‌سوریا په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی كۆماری سوریاوه هه‌یه.
وتیشی"ئه‌گه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكرێت ده‌بێت ته‌نها له‌نێوان
دیمه‌شق و تاران‌دا بكرێت، چونكه بونی سه‌ربازیی ئێران له‌سوریا شه‌رعییه‌و
راوێژكاره سه‌ربازییه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی شه‌رعی سوریا له‌وێن."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف
رایگه‌یاندبو كه پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سوریا گرنگه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبو كه
رێره‌وی ئاستانه كارایه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر له‌باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه.
وتبوشی"پێموایه دۆسته روسه‌كانمان له‌و تێڕوانینه‌دا له‌گه‌ڵمانن."