ئیبراهیم کاڵن: ئەگەر یەپەگە بەتەواوه‌تی بکشێتەوە، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا کۆتاییان پێدێت
  2019-10-22       1227       

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژەی دا بە کۆتایی هاتنی ئاگربەستی پێنج ڕۆژە و ڕایگەیاند: ئەگەر یەپەگە بەتەواوێتی بکشێتەوە، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەکانی کۆتاییان پێدێت.

ئاوێنه‌:، ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماریی تورکیا ئاماژەی بە کۆتایی هاتنی ئاگربەستی پێنج ڕۆژە و ڕایگەیاند: مۆڵەتی 120 کاتژمێری کە بۆ کشانەوەی یەپەگە پاش ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تورکیا دیاری کرا بوو ئەمڕۆ کاتژمێر 22:00 کۆتایی پێدێت و بە هیچ شێوەیێک درێژ نابێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکرای کرد: ''هیوادارین کە هێزەکانی یەپەگە تا کۆتای هاتنی مۆڵەتەکە بە تەواوی بکشێنەوە، ئەگەر دڵنیابین لە کشانەوەی یەپەگە ئۆپەراسیۆنەکان کۆتاییان پێدێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×