2019-10-22   1291     
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی CNBC ئەوەی ڕاگەیاند ''سەرۆک ترەمپ ئامادەیی ئەوەی تیایە کە هێرشی سەربازی بکات ئەگەر پێویست بکات''.
ئاوێنه: مایک پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنەکە ڕایگەیاند ''ئێمە ئاشتیمان پێباشترە وەک لە شەڕ بەڵام ئەگەر پێویست بکات سەرۆک ترەمپ ئامادەیی ئەوەی هەیە کە هێرشی سەربازی رابگەیەنێت دژی هەر لایەنێک. پۆمپیۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە کە هێڵی سوری ئەمریکا چیە بۆ ئەوەی دەست بکات بە هێرشی سەربازی بەڵام ئەوەشی ڕاگەیاند کە ترەمپ هەرکاتێک کە وڵاتێک یان لایەنێک لەسنور لایدا دەتوانێت هێزی سەربازی ئەمریکی دژ بەو وڵاتە ئەمجام بدات''.
پۆمپیۆ هەر لەبارەیەوە وتی ئەمریکا دەتوانێت هێزە ئابوورییەکانی خۆی بەکاربهێنێت هەروەها هێزی دیپلۆماسی بەکاردەهێنێت. وتیشی: ''ئێمە ئەم هێزانەمان پێباشترە وەک لە هێزی سەربازی. لەبارەی ئەو پرسیارەی کە لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هاوپەیمانە کوردەکانی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ وتی “تورکیا داگیرکاری کردووە. ئەو داگیرکارییە لە بەشێک لە خاکی سوریا کردووە''.
ئاماژەی بەوەشدا کە هاوپەیمانە کوردەکانمان هاوڕێی ئێمەن لەشەڕی دژی داعش پێکەوە جەنگاوین و خەلیفەکانی داعشمان پێکەوە لەناوبرد لەگەڵ هەسەدە. ئێمە لەبەر بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان هەموو بەڵێنەکانمان بردۆتە سەر. بەڵام قوربانیدان بە کوردەکان لەبەر ئەوەی ئەوان دەولەتێکی سەربەخۆی خۆیان نیە کارێکی هەڵەیە و سیاسەتی ئەمریکا بەتەواوی پێچەوانەی ئەمەیە''.
شایەنی باسە، وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ڕەتی کردەوە کە هیچ ڕونکردنەوەیەک بدات سەبارەت بە قسەکانی پۆمپیۆ.