2019-10-22   3498     
دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئێوارەی 15ی ئەم مانگەی چیای گۆیژە بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ''دوو ئەندامی کەجەکە لە لایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیاوە بەشێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج''.
ئاوێنه: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند: ''كاتژمێری 5:15 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی 15ی ئه‌م مانگه دوو كادیری باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان كه‌جه‌كه به‌ناوه‌كانی (جه‌میل و ده‌مهات) له‌سه‌ر شاخی گۆیژه‌و له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا به‌شێوه‌یه‌كی دڕه‌ندانه كرانه ئامانج''.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ و به ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی پێویست له شوێنی روودانی تاوانه‌كه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و دوو ئه‌ندامه باڵایه‌ی كه‌جه‌كه له‌كاتێكدا به‌بێ ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا‌و له‌ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شاری سلێمانی و له شوێنی گه‌شتیاریدا كراونه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌ش پێشێلكاری و ده‌ستپێشخه‌ری و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره به‌هیچ جۆرێك خزمه‌ت به ئاسایشی هاوبه‌ش و پێكه‌وه ژیان ناكات.