2019-10-22   11843     
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئامانج بابانى" هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى و خۆشى كوشتووه.
ئاوێنه: سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند "دواى به‌دواداچوونێكى ورد، گه‌یشتمه خاڵى كۆتایى، ئامانج بابانى بكوژى هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى و خۆیه‌تى".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان پشتڕاستیشى كردووه‌ته‌وه، "ئامانج" و "لانه" كێشه له نێوانیاندا هه‌بووه و دۆسیه‌كه‌یان له دادگا بووه.
شه‌وى رێكه‌وتى 16 ى 10 ى 2019، هه‌ریه‌كه له رۆژنامه‌نوسان "ئامانج بابانى" و "لانه محه‌مه‌د" و منداڵه‌كه‌یان له شارى سلێمانى له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا گیانیان له‌ده‌ستدا كه ئاسه‌وارى فیشه‌ك به جه‌سته‌یانه‌وه بوو، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان، ده‌ركه‌وت تاوانه‌كه له‌لایه‌ن "ئامانج بابانی"یه‌وه ئه‌نجامدراوه و پاش كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى و منداڵه‌كه‌ى، خۆشى كوشتووه.