به‌شار ئه‌سه‌د: ئه‌ردۆغان دزه‌ و له‌ رابردوودا كارگه‌ و گه‌نم و نه‌وتی‌ سوریای‌ دزیوه‌
  2019-10-22       1298       
سه‌رۆكی‌ سوریا رایگه‌یاند  ''ئه‌ردۆغان دزه‌ و له‌ رابردوودا كارگه‌ و گه‌نم و نه‌وتی‌ سوریای‌ دزیوه‌ و ئه‌مڕۆش خاكه‌كه‌ی‌ ده‌دزێت''.

ئاوێنه‌:ئه‌كاونتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریا بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ سوریا هێڵه‌كانی‌ پێشه‌وه‌ی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ ئه‌لهه‌بیتی‌ ستراتیژی‌ له‌ ریفی‌ باشووری‌ ئیدلب به‌سه‌ر كرده‌وه‌و وتی‌: "كاتێك رووبه‌ڕووی‌ دوژمنكاری‌ یاخود دزی‌ ده‌بینه‌وه‌ پێویسته‌ پشتیوانی‌ یه‌ك بین و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوانمان هه‌بێت".
 ئه‌سه‌د ئاماده‌یی حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بۆ پشتیوانیكردنی‌ هه‌ر لایه‌نێك ده‌ربڕی‌ كه‌ به‌رگری‌ بكات، وتیشی‌: "له‌گه‌ڵ‌ هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر باكوور یه‌كه‌م كارمان په‌یوه‌ندیكردن بوو به‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسی‌ و سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی‌ و پێمان راگه‌یاندن كه‌ ئاماده‌ین پشتیوانییان بكه‌ین ئه‌مه‌ش بڕیاری‌ سیاسی‌ نییه‌ به‌ڵكو ئه‌ركێكی‌ ده‌ستووری‌ نیشتیمانییه‌".

سه‌رۆكی‌ سوریا باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا دزه‌ و له‌ رابردوودا كارگه‌ و گه‌نم و نه‌وتی‌ سوریای‌ دزیوه‌ و ئه‌مڕۆش خاكه‌كه‌ی‌ ده‌دزێت".

سه‌رۆكی رژێمی سوریا چه‌ند وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد و وتی: "پێمان وتن پشت به‌ هێزی ده‌ره‌كی مه‌به‌ستن، به‌ڵكو به‌ سوپای وڵات و نیشتمان و گه‌ل ببه‌ستن، ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر هات كه‌ به‌سه‌ریان هات و توركیای داگیركه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی داگیركردوه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ له‌ژیر ده‌ستی ئه‌واندا بووایه‌." 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×