لیوایه‌كی‌ پۆلیسی‌ عێراق كوژرا
  2019-10-22       703       
لیوا ركن عه‌لی لامی
فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی چواری پۆلیسی ئیتیحادی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژراو عادل عەبدولمەهدی-ش ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی له‌پۆسته‌كانیان دوردەخاتەوە.

ئاوێنه‌: له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا یاسین ئه‌لیاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، لیوا ركن عه‌لی لامی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی چواری پۆلیسی ئیتیحادی، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ناحیه‌ی متیبیجه‌ی نێوان پارێزگاكانی دیاله‌و سه‌لاحه‌دین كوژرا.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەریەک لەفەرماندەی فیرقەی 11 و فەرماندەی لیوای 45 و فەرماندەکانی پۆلیسی پارێزگاکانی بابل، نەجەف، زیقار، موسەنناو قادسییەی لەکارەکانیان دورخستۆته‌وه‌.

ڕاشیانگه‌یاندووه‌، دورخستنه‌وه‌ی‌ ئەو فەرماندە سەربازیی‌و ئەمنییانە له‌دوای‌ لێكه‌وته‌كانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ شاره‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ هاتووه‌.

هاوكات وەزارەتی بەرگریی عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی زیاتر لە 10 ھەزار سەربازی‌ ده‌ركردووه‌ بۆ سەر ئەركەكانیان کە پێشتر لەکاتی شەڕی داعشدا لەساڵی 2014دا دورخراونەتەوە، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێكردنی‌ یه‌كێك له‌داواكارییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×