2019-10-22   477     
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق، 157 کەس کوژراون‌و 5494 کەس برینداربون.
ئاوێنه: سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌غدای پایته‌خت‌و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرته‌وه‌و به‌پێدانی چه‌ند به‌ڵێنێكی چاكسازیی به‌خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه، خۆپیشاندانه‌كان كۆتاییانهات.
دواتر عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی وزاریی بۆ زانینی زیانه گیانییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان پێكهێناو ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، لیژنه‌كه ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كرد.
بەپێی ئەنجامی كۆتایی راپۆرتی لیژنه‌كه، لەخۆپیشاندانەکاندا 157 کەس کوژراون‌و 5494 کەسیش برینداربون، لەو ژمارەیە 149 كه‌سیان هاوڵاتی مه‌ده‌نین له‌گه‌ڵ 4207 بریندار. هه‌روه‌ها 8 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون‌و 1287ی دیكه‌ش برینداربون.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه ڕونكراوه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی كوژراو‌و برینداره‌كان له‌شاری به‌غدا بووه كه 111 كوژراو‌و 2721 قوربانی تۆماركراوه.
ئاماژە بەوه‌شكراوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان فیشەکی زیندویان به‌كارهێناوه‌و له‌به‌رامبه‌ردا بەشێک لەخۆپیشاندەران بتڵی گڕاوی (مۆلۆتۆف)یان بەرامبەر هێوە ئەمنییەکان بەکارهێناوە.