پەکەکە: پێویستە یەکێتی وردەکاریی شەهیدکردنی هەڤاڵان دەمهات عەگیدو جەمیل ئامەد لەسلێمانی بۆ ڕای گشتی رونبکاتەوە
  2019-10-22       2343       

ئا: ئاوێنە

 

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی كەجەكە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تێدا ئاشكرایكرد دوو سەركردەیان لە سلێمانی كراونەتە ئامانج و لەلایەن توركیاوە شەهید كراون.

 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەدا، هەڤاڵانی ئێمە سەیدخان ئایاس ناسراو بە دەمهات عەگید، کە لە باشوری کوردستان بۆ یەکێتی نەتەوەیی و لە دژی ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ڕۆژئاوا دەیکات خەباتی دەکرد، هەروەها ئەسەر ئرماک ناسراو بە جەمیل ئامەد، کە کەمئەندامی سەنگەر بووە، بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە سلێمانیی بووە، بە پشتیوانی هێزە نێودەوڵەتییەکان و هاوکارە نۆکەرەکانی دەوڵەتی تورک بە ئامانج کراون و شەهید کراون، ویستوویانە گەلی ئێمە بەبێ ئیرادە و نوێنەر بهێڵنەوە، پێویستە ئەم کۆمەڵکوژییەی کە لە سلێمانی پێکهاتووە، لەسەرتادا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پاشان لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمەوە ڕوون بکرێتەوە".



ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، مەراسیمی بەخاکسپاردن لە ٢٣-١٠ لە سلێمانی بەڕێوەدەچت، ئێمە بانگ لە تەواویی گەلەکەمان و هیزە سیاسییەکان دەکەین، کە بەشداریی مەراسیمەکە بکەن و هەڵوێست پیشان بدەن.


دەقی پەیامەکەی کەجەکە بەمشێوەیەیە:



لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەدا، هەڤاڵانی ئێمە سەیدخان ئایاس ناسراو بە دەمهات عەگید، کە لە باشوری کوردستان بۆ یەکێتی نەتەوەیی و لە دژی ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ڕۆژئاوا دەیکات خەباتی دەکرد، هەروەها ئەسەر ئرماک ناسراو بە جەمیل ئامەد، کە کەمئەندامی سەنگەر بووە، بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە سلێمانیی بووە، بە پشتیوانی هێزە نێودەوڵەتییەکان و هاوکارە نۆکەرەکانی دەوڵەتی تورک بە ئامانج کراون و شەهید کراون، هەردوو هەڤاڵی ئێمە بەهۆی سیاسیی و نەتەوەیی و دیپلۆماتیی و تەندروستییەوە لە باشوری کوردستان بوون لە شاری سلێمانی.

هەردوو هەڤاڵی ئێمە لە سلێمانیدا بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئاسمانیی شەهید کراون، ئەم هێرشە جارێکیتر پیشانی دەدات کە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە دژی کوردان لەهەمان کاتدا لە چوارپارچەی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەو هێزە نێودەوڵەتیی و ئەوانەی کە بوونەتە هاوکاری ئەم هێرشە، ئیرادەی ئازاد و هۆشیاری و ڕێکخستنی کوردی ئازادیان کردووەتە ئامانج.

هەرگیز گومان لەوەدا نییە ئەم گەلەکۆمەیە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە پێکهاتووە لەلایەن هەندێک هێزی هەرێمیی و نۆکەران و سیخوارنەوە هاوکاریان کراوە، ئەو هێزانە خەباتی سیاسیی، کۆمەڵاتی، دیپلۆماتی و ڕێخراوەیی کوردیان کردووەتە ئامانج و ویستوویانە گەلی ئێمە بەبێ ئیرادە و نوێنەر بهێڵنەوە، پێویستە ئەم کۆمەڵکوژییەی کە لە سلێمانی پێکهاتووە، لەسەرەتادا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پاشان لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمەوە ڕوون بکرێتەوە و ئاشکرای بکەن بۆ ڕای گشتی، ئەم کۆمەڵکوژییە لەسەر هەڤاڵانی ئێمە لە هەرێمی ژێر بەرپرسیارییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پێکهاتووە، بۆیە پێویستە ئەم کۆمەڵکوژییە نەکە قوربانیی بەرژەوەندیی هیچ حزبێک و پەیوەندیی و بەرژەوەندییە هەرێمییەکان.

لەم چوارچێوەیەدا پێویسەتە کۆمەڵکوژییەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و ئۆپەراسیۆنێکی بەمشێوەیە شاراوە و دەرەوەی مرۆڤایەتیی و نایاسیی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە بەرپرسیاری ئەم کۆمەڵکوژییەیە ڕەتبکرێتەوە و شەرمەزار بکرێت، پێویستە ئاشکرایبکەن کە دەوڵەتی تورک ئەم هێرشەی لەڕێگەی ئاسمانییەوە پێکهێناوە، پێویستە ئاشکرای بکەن کە ئاسمانی هەرێمەکە چۆن بنپێ کراوە و لەلایەن کێ وە بنپێکراوە.
هەم ئێمە و هەم گەلەکەمان لە چاوەڕوانی ئەوەدایە، کە ئەم هێرشە سیاسیی و کۆمەڵکوژییە لە زووترین کاتدا ڕوونبکرێتەوە.
وەکو دەزاندرێت دەوڵەتی تورکی فاشیت بەهەمان ڕێباز و پەیوەندییە گڵاوکانی خۆفرۆشان و سیخوڕان هەڤاڵانی ئێمەی دیکە کە خەباتیی نەتەوەیی و دیپلۆماتی تیرۆر دەکرد.

ئاشكرایە، کە ئەم هەڤاڵانەی ئێمە و هەڤاڵانی دیکەی ئێمە کە لەڕابردوودا شەهیدکراون لە چوارچێوەی هەمان پیلانی هاوشیوەدا بە ئامانج گیراون.

ئەم کۆمەڵکوژییە لە کاتێکدایە، کە هاوکاتە  کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمەش دوپاتیدەکاتەوە، کە کورد لەهەر شوێنێک بێت لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج و ڕووبەڕووی لەناوبردنیان دەکەنەوە.

ڕژێمی دەوڵەتی تورکی فاشیست بەشێوەیەکی بە پیلان و سیستماتیک لەناوبردنی کوردان بەڕێوەدەبەن، هەروەها لە چوارپارچەی کوردستاندا هەموو کەسیایەتیی و ڕێکخستنەکانی کورد کە بۆ ئیرادەو هۆشیاریی و بەرخۆدانی هاوبەش کاردەکەن دەکاتە ئامانج.

دەوڵەتی تورکی فاشیست بەم کۆمەڵکوژییە ئیرادەو ڕۆحی یەکێتیی نەتەوەیی کە لە دژی داگیرکارییە لەسەر ڕۆژئاوا لە چوارپارچەی کوردستان بەڕێوەدەبرێت دەکاتە ئامانج.
هەردوو هەڤاڵی ئێمە، بە خەباتی سیاسیی و نەتەوەییان هەمیشە ویستوویانە کە یەکێتی کورد پێکبێت و بەهێز ببێت.
دەوڵەتی تورکی فاشیست هێزێکە لە هەموو شوێنێکی جیهان دژی کوردان بکوژ و قڕکەرە، زیهنییەتێک کە لەساڵی ٢٠١٣ ژنانی کوردی شۆڕشگێڕی کۆمەڵکوژ کرد چیبێت زیهنییەتێکە کە لە سلێمانیی ئەم دوو هەڤاڵەی ئێمەی شەهید کرد.

لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییەی کورد، ژن و گەلی ئێمە لە چوارپارچەی کوردستان و هێزە دیموکراتەکان وەڵامی پێویست دەدەن و دەبێت بیدەن.

گەلی ئێمەی باشوری کوردستان گەلێکە کە بە ساڵانە ئازاری سەختیان بینیوە، بە ئەنفال و کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەدا تێپەڕیون، بە هەڵوێستی خۆیان و بەئیرادەی خۆیان لە دژی هیچ هێزێک سەریان دانەنواندووە، پێویستە لە دژی ناحەزانی سەدەی ٢١ـیەمین دا کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی مشەخۆرەوە بوونەتە سیخوڕ و لەدژی گەلی خۆیان بەکاردەهێنرێن، بەڕۆحی نەتەوەیی لەدژی ئەو کەسانە بووەستنەوە و هیچ مافێکی ژیان نەدەنە ئەو خۆفرۆش و سیخوڕانە.

لە سەرەتادا هێزە سیاسییەکانی باشوری کوردستان، هەروەها پێویستە هەموو کوردێک لە دژی ئەم شەهادەتە بە پێشخستنی یەکێتی نەتەوەیی و خاوەنداریکردن لە شەهیدان وەڵام بدەنەوە و وەڵامی هەرەگرنگ بۆ ئەم کۆمەڵکوژییەوە ئەوەیە یەکێتی نەتەوەیی پێش بخەن و خاوەنداریی لە شەهیدان بکەن.

مەراسیمی بەخاکسپاردن لە ٢٣-١٠ لە سلێمانی بەڕێوەدەچت، ئێمە بانگ لە تەواویی گەلەکەمان و هیزە سیاسییەکان دەکەین، کە بەشداریی مەراسیمەکە بکەن و هەڵوێست پیشان بدەن.

ئێمە جارێکیتر پەیوەست بوونی خۆمان بە شەهیدانەوە ڕادەگەیەنین، لە سەرەتادا سەرەخۆشی و سەرساخی لە بنمەڵەی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد و ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، جارێکیتر بەڵێن دەدەینە شەهیدان و گەلەکەمان کە ئاواتی هەڤاڵانمان بەدی بهێنین و تێکۆشانێک کە ئەوان لەپێناویدا گیانی بەخشی بگەیەنینە سەرکەوتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×