روسیا رەزامەندی لەسەری بەردەوامبونی هێرشەكانی توركیا تا قوڵایی 30 کیلۆمەتری ناو خاکی سوریا نواند
  2019-10-22       1590       

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەروەی روسیا، پاش كۆبونەوەی پۆتین‌و ئەردۆغان رایگەیاند كە هەردو سەرۆك كۆمار رێككەوتون هێزەكانی كورد 30 كیلۆمەتر لەسەر سنوری توركیا‌و سوریا بکشێنەوەو مۆسكۆ رەزامەندی نواندوە ئۆپراسیۆنی توركیا تا قوڵایی ئەو 30 كیلۆمەترە بەردەوام بێت.


ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ڤلادیمیر پۆتین-ی سەرۆكی روسیا‌و رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆك كۆماری توركیا لەشاری سوچی روسیا بۆ ماوەی 5 كاتژمێر كۆبونەوە.


سێرگی لاڤرۆڤ دەربارەی ئەم كۆبونەوەیە بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند كە مۆسكۆ رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئۆپراسیۆنی توركیا تا قوڵایی 30 كیلۆمەتر لەباكوری سوریا، ئەو وتی "سەرۆكەكانی روسیا‌و توركیا لەسەر ئەوە رێككەوتون كە سبەینێ‌ چوار شەممە، هێزێكی هاوبەش لەپۆلیسی سوپای روسیا‌و سەربازانی دەوڵەتی سوریا لەناوچە سنورییەكانی دەرەوەی ناوچەی رەچاوكراوی ئۆپراسیۆنی توركیا جێگیر بکرێن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×