مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ(چوارشەممە)، بەسەردانێكی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق چەند پرسێك تاوتوێ بكات.
ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، چاوەڕواندەكرێت مایك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی و هەروەها عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆببێتەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پرسی ئەو هێزە ئەمریكیانە تاوتوێ دەكات كە دو رۆژی رابردو لە سوریاوە بەرەو عێراق كشانەوە لەگەڵ تاوتوێكردنی رۆڵی ئەو هێزانە لەعێراق.
ئیسپەر پێشتر ئاماژەى
بەوە کردبو کە ئامانجى ئەمەریکا گەڕانەوەى ئەو هێزانەیە بۆ ئەمەریکا کە لەسوریا کشاونەتەوە،
نەک ئەوەى بۆ ماوەیەکى درێژ لە عێراق بیانهێڵێتەوە.